ڤیدیۆ..پۆلیسی تورکیا بەهۆی شکانی قەدەغەی هاتووچۆ گەنجێک دەکوژێت

دوو گوللـەی پێکەوتووە

K24 – هه‌ولێر:

لە شاری ئادانەی تورکیا، گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت.

ئەو گەنجە دوو گوللـەی بەرکەوتووە، یەکێکیان سینگی و ئەوی دیکەیان قاچی پێکاوە، بەمجۆرەش، بەهۆی چوونەدەرەوە لە ماڵ، کوژرا.

کوژرانی ئەو گەنجە دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە تورکیا، داوای لێکۆڵینەوە دەکرێت.