شاندێكی عێراقی بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له‌گه‌ڵ بەرپرسانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە
K24- هه‌ولێر:
ناسر هەرکی په‌رله‌مانتاری كورد و هاوكات ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق بۆ کوردستان٢٤ی راگه‌یاند، هەفتەی داهاتوو عەبدولئەمیر یاره‌ڵڵا، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە.
ناسر هه‌ركی ئاشكراشیكرد، ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دروستکردنی هەماهەنگییه لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لەم دۆخەدا.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمە بەفەرمی لە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ لایه‌نی عێراقی دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه، ئەگەر چارەسەرێکی ریشەییتان دەوێت، دەبێت هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دەسەڵاتی تەواو دراوە بە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان، بۆ ئه‌وه هەماهەنگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ئه‌نجامدا و دووپاتی كرده‌وه، ده‌بێت ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگیكردن له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ كارا بكرێنه‌وه، ئاستی ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رز بكرێته‌وه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به هاوبه‌شی كۆنترۆڵی دۆخی ئه‌منیی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن، كه له سنووری پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین، دیاله و كه‌ركووك بوونه‌ته شوێنی ته‌راتێنی چه‌كدارانی داعش، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
H.B