ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا له ئه‌وروپا روو له داكشانه
ته‌نیا له وڵاتێك ئاماره‌كان به به‌رزی ماونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئهندرێیا ئامۆن، سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئه‌وروپی بۆ خۆپارێزی له نه‌خۆشییه‌كان رایگه‌یاند، شه‌پۆلی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا رووی له دابه‌زین كردووه.
ئامۆن دووپاتیكرده‌وه، "رۆژی شه‌ممه شه‌پۆلی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گه‌یشته لووتكه و ئێستا له زۆربه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناوچه‌ی ئابووری ئه‌وروپی روو له دابه‌زینه.. ته‌نیا وڵاتێك ماوه كه هێشتا ئاماری قوربانیان تێیدا به‌رزه و له 4 وڵاتیش ئاسته‌كان تا راده‌یه‌ك به نه‌گۆڕی ماونه‌ته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وروپییه روونی كرده‌وه، وڵاتی بولگاریا ئه‌و وڵاته‌یه كه ماوه‌ی 14 رۆژه تا دێت رۆژانه ژماره‌ی قوربانیان زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاماره‌كانیان داینامیكین، بریتین له: پۆڵه‌ندا، رۆمانیا، سوید و به‌ریتانیا.
H.B