عێراق.. 60 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركران

زۆرترینیان له‌ شاری به‌غدان

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 2 هه‌زار و 337 گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 60 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌:

به‌غدا/ روسافه‌: 12 حاڵه‌ت

به‌غدا/ كه‌رخ: 19 حاڵه‌ت

به‌غدا/ شاری پزیشكی: 3 حاڵه‌ت

دیاله‌: 1 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 12 حاڵه‌ت

میسان: 9 حاڵه‌ت

زیقار: 2 حاڵه‌ت

سه‌ڵاحه‌دین: 2 حاڵه‌ت

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌سێك له‌ ناوچه‌ی شاری پزیشكیی به‌غدا، یه‌كێك له‌ ناوچه‌ی روسافه‌ی به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌كاتێكدا 35 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌:

به‌غدا/ روسافه‌: 3 حاڵه‌ت

به‌غدا/ كه‌رخ: 9 حاڵه‌ت

نه‌جه‌ف: 2 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 5 حاڵه‌ت

بابل: 1 حاڵه‌ت

زیقار: 4 حاڵه‌ت

هه‌ولێر: 5 حاڵه‌ت

كه‌ركووك: 3 حاڵه‌ت

میسان: 3 حاڵه‌ت

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ ژماره‌یان گه‌یشته‌ 2 هه‌زار و 603 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 104 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و 661 كه‌سیش به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 838 كه‌سیش هێشتا له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه‌‌.

H.B