راگەیاندراوی ئه‌مڕۆی وەزارەتی تەندروستی

رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌رده‌وامن

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 74ی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنای له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم:

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

  1. کەرەنتین

تاوەکو ئەوڕۆ (10271) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1171) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (495) لە هەولێر، (119) لە سلێمانی، (556) لە دهۆك، (1) لە راپەرین. وە (9100) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتینکردنی ژمارەیەکی دیكه‌ی هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتیان (167) هاووڵاتی بوو.

  1. پشکنین

- لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا؛ (1236) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (545) هەولێر، (352) سلێمانی، (304) دهۆك، (35) هەلەبجە، (0) راپەرین،

- دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.

- کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (51099) پشکنین بووە.

  1. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (391) تووشبوو،  لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (361) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (25) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی دیكه‌ تکا دەکەین، هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢)ـه‌وه‌ بکەن.

وەزارەتی تەندروستی              

 حکومەتی هەرێمی کوردستا

8ی ئایاری 2020

H.B