محەمەد خورشید: چوار هۆزی گەورەی کەرکووک پڕچەک کراون
"چەکی قورسیان پێیە و مەترسییان دروست کردووە"
K24 – ههولێر:
محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، بە بەرنامەیەکی داڕێژراو، چوار هێزی گەورەی سنووری کەرکووک پڕچەککراون و بوونەتە هێزی چەکدار.
راشیگەیاند، هەزاران چەکدار کە چەکی قورسیان پێیە، گرفت بۆ کورد و جووتیارانی کورد دروست دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک ئاراستەی جیاوازیان هەیە و هیچ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردیش لە سنووری کەرکووک نەکراوە.
داواشی کرد، شاندی حکومەت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەت بەغدا، ئەم پرسە بکەنە خاڵێکی گفتوگۆکان.