حەوت کەسی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون

حەوت کەسی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی حەوت کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چوار ئافرەتی تەمەنەکانی 55 و 41 و 22 و 17 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 45 و کوڕێکی گەنجی تەمەن 18 ساڵ و کوڕێکی منداڵ تەمەن 10 ساڵان. 

ئاشکراشکراوە، چوار تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و سێ توشبووەکەی تر دانیشتووی ناحیەی بازیانن.