پارێزگای سلێمانی رێكاری نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌گرێته‌به‌ر
چەند رێنمایێکی نوێ دەرده‌كات
K24- سلێمانی:
دوای تۆمار کردنی چەند حاڵەتێکی نوێی توش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی بڕیارە چەند رێکارێکی نوێ بۆ پاراستنی ھاووڵاتیان لە مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەربچێت.
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: رۆژی یه‌كشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و چەند رێنماییەکی نوێ بۆ قۆناغی ئێستا و بە تایبەت رۆژانی جەژن دەردەکات.
هاوكات ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانیش ئاشكرای ده‌كات، بۆ رۆژانی جەژن رێنمای نوێ دەردەکه‌ن و لەگەڵ توندکردنەوەی رێکارەکانن و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، پێویسته ئەو شوێنانەی کراونەتەوە پابەندی رێنماییەکان بن.
H.B