دوو گرێبەست 40 ملیۆن دۆلار زیان بە عێراق دەگەیەنێت
كێشەی گرێبەستەكان دەخرێتەڕوو
K24 - ھەولێر
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بوونی هەندێک هەڵەی هونەری لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی کارگەی ئاسن و خزمەتگوزاری ئەندازیاری لە پارێزگای بەسرە، نزیکەی 40 ملیۆن دۆلار بە هەدەردراوە.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی سەر بە دەستەکە ئاشكرای كرد، بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەسرە لێکۆڵینەوەی لە کۆمپانیای گشتی ئاسن و پۆڵا کردووە، تێیدا توانیوییەتی کێشەی گرێبەستێکی کارگەی ئاسن و خزمەتگوزاری ئەندازیاری بدۆزێتەوە کە کۆمپانیای گشتی ئاسن و پۆڵا گرێبەستکی لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیا تورکیەکان ئەنجامداو، لە گرێبەستەکەدا هەڵەی هونەری هەبووە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان کە زیانی بۆ فڕنی گەرمایی و جووڵەی ئاو لە کارگەکە هەبووە.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی راشیگەیاندووە، کۆی بەهای گرێبەستەکە 39 ملیۆن و 250 هەزار دۆلاری ئەمەریکی بووە.
هەروەها پڕۆسەی دووەمیش، تیمی فەرمانگەی لێکۆڵینەوە توانیویانە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین رێکبخەن کە بڕیاربوو لە پارێزگای بەسرە بە گوژمەی ملیار و 62 ملیۆن دینار دابمەزرێت.