20 ده‌روازه‌ی نافه‌رمی عێراق سه‌رچاوه‌ی هاورده‌كردنی كاڵا خراپه‌كانن
یەكێتی ژوورەکانی بازرگانی: حكومەت بەرپرسیارە
K24 - ھەولێر
سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لە 20 دەروازەی نافەرمییەوە کاڵای خراپ هاوردە دەکرێت و دەخرێتە بازاڕەکانەوە.
عەبدولرەزاق زوهەیری، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەكێتی ژوورەکانی بازرگانی بەرپرسیارێتی ئەو کاڵا خراپانە لە ئەستۆ ناگرێت، کە لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن، بەڵکو ئەوە لە ئه‌ركی حکومەتە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کاڵایەنەی لە ناوخۆ دەفرۆشرێن پەیوەستە بە نەبوونی پێناسێکی گومرگی راستەقینە کە پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆیی بکات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه، له ده‌روازه نافه‌رمییه‌كاندا جیا له‌وه‌ی كۆنتڕۆڵكردنێكی ئه‌وتۆ نییه، به پێدانی به‌رتیل شتوومه‌كه‌كان ده‌په‌ڕێنرێنه‌وه.
ئەمە لە کاتێکدایە بەشێک لە بازرگانان نیگەرانی خۆیان بە حکومەت راگەیاندووە، کە رێگری لە هاوردەکردنی کاڵای خراپ بکات.