دوو نیشانەی دیکە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاد کران

بەریتانیا دوو نیشانەی دیکەی بە فەرمی ناساند

K24 – هه‌ولێر:

حکومەتی بەریتانیا بە فەرمی رایگەیاند، لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و تامکردن لە نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنان.

پرۆفیسۆر تیم سپێکتەر، سەرۆکی بەشی جینات و سەرۆکی توێژینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆلێجی کینگ لە لەندەن رایگەیاند، 2%ـی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەستی بۆنکردن و تامکردنیان لەدەستداوە.

راشیگەیاند، لە ئەمەریکا و 17 وڵاتی دیکە، نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕانیان بەسەردا هاتووە، جیا لە کۆکە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، هەندێك نیشانەی دیکە زیاد کراون.

ئەو پرۆفیسۆرە دەشڵێت، لەگەڵ زیادبوونی تەشەنەی کۆرۆنا، نیشانەکانیش زیاد بوون، ئەمەش وایکردووە نەتوانرێت هەموو نیشانەکانی ڤایرۆسەکە ئاشکرا بکرێت.

لە بەریتانیا، 243 هەزار 695 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیش 34 هەزار و 636 کەس گیانیان لەدەستداوە.

the independent