به‌تاڵبوونی گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت هاووڵاتیانی عێراق ده‌خاته پرسیاره‌وه
په‌رله‌مانتارێكی كورد وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌و هاتووه‌ته سه‌ر گه‌نجینه‌یه‌كی نیمچه به‌تاڵ و هاووڵاتیانیش پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئاخۆ بۆچی ئه‌و گه‌نجینه‌یه به‌تاڵ بووه، پهرلمانتارێكیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئەو ھاتووەتە سەر گەنجینەیەكی نیمچه بەتاڵ.، هاووڵاتیانیش ده‌پرسن، كوا ئه‌و پاره‌یه؟ خۆ جگە لەو بڕە پارەیەی كە بۆ مووچە خەرجكراوە، هیچ پرۆژەیەكی گەورەی ستراتیژی جێبەجێكراوە. تا بەو ھۆیەوە گەنجینەی وڵات بەتاڵ بێت.
وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی هاووڵاتیان، ناسر هه‌ركی، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: بەھۆی بەھەدەردانی سامانی گشتییەوە گەنجینەی عێراق بەتاڵ بووە، نەك بە ھۆی زۆری پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتییان.
H.B