داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كرێت له‌به‌غدا شه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد بكه‌ن
داوای یه‌كگرتوویی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دەڵێت: ھەندێك لایەنی سیاسی خەریكن ماف و شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان وەك چەكێك بۆ موزایەدەكردن بەكارده‌هێنن، جێگری سەرۆكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیش داوا لە لایەن سیاسییەكان دەكات، له بری یه‌كتر شكاندن هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی كورد چڕ بكه‌نه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، محەمەد خورشید، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه، چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ماف و شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بیكه‌ن به چەكێك به ده‌ستیانه‌وه و وه‌ك موزایه‌ده به‌كاری بهێنن، له‌كاتێكدا چەندین پرسی نیشتمانی وەك دۆخی نائاسایی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ھەن، كە نابێ بەھۆی سەختی دۆخی ئابوورییەوە لەبیر بچنەوە.
هاوكات سه‌عدی خالد، جێگری سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان داوا له‌و لایه‌نانه ده‌كات، ده‌ست لە یەكتر شكاندن هه‌ڵگرن و له بری ئه‌وه له بەغداوە شەڕی یاسایی لەسەر مافەكانی ھەرێمی كوردستان بكەن.
H.B