له ئه‌مریكا 600 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
زیاتر له 20 هه‌زار كه‌سی دیكه تووشبوون
K24 – هه‌ولێر:
له ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیاتر له (600) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و (20) هه‌زار كه‌سیی دیكه‌ش تووشی كۆرۆنا بوون.
به گوێره‌ی ئاماری زانكۆی "جۆنز هۆبكینز"ی ئه‌مه‌ریكایی، تا ئه‌مڕۆ له ئه‌مه‌ریكا (104) هه‌زار و (383) كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته زیانمه‌ندترین وڵاتی تووشبوو به كۆرۆنا.
ئاماری زانكۆكه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، تا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (1ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020) زیاتر له ملیۆنێك و (790) هه‌زار كه‌س تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون. له‌و ژماره‌یه‌ش (444) هه‌زار كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه.
كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشته (6) ملیۆن و (194) هه‌زار كه‌س. له‌و ژماره‌یه‌ش، زیاتر له (372) هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ئ.ر