مەرزی باشماخ كەرەنتین دەكرێت

تیمێكی پزیشكی پشكنین بۆ كارمەندان دەكات

K24 - پێنجوێن

دوای ئەوەی 51 ھاووڵاتی دانیشتووی قەزای پێنجوێن وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران، بڕیاردرا دەروازەی سنووری باشماخ كەرەنتین بكرێت و پێشكنین بۆ كارمەندانی مەرزەكە بكرێت.

موختار حاجی عەلی، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی سنووری باشماخ بە كوردستان24ی گوت: "سەرجەم كارمەندانی مەرزی باشماخ كەرەنتین كراون و بڕیارە ئەمڕۆ تیمێكی تەندروستی لە سلێمانیەوە بۆ پشكنین بگاتە باشماخ، بۆ ئەوەی نموونەی پشكنین لە كارمەندەكان وەربگیرێت".

گوتیشی: "ھەر كارمەندێكی مەرزی باشماخ گومانی ئەوەی لێ بكرێت كە ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت رەوانەی سلێمانی دەكرێت".