لیو جیون: دەتوانین ڕۆڵێکی گرنگ بۆ جەنگی غەززە بگێڕین
لیو جیون، کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر، لە میانی کۆڕبەندی مێپس گوتی: لە کۆڕبەندی مێپس گرنگتر نییە، سەرسام بووم بە لێدوانی بەشداربووانی کۆڕبەندەکە کە لێدوانەکانیان کاریگەریی لەسەر بڕیارەکان هەیە، دەشڵێت: دەتوانین ڕۆڵێکی گرنگ بۆ جەنگی غەززە بگێڕین.
" هەینی 22ـی تشرینی دووەمی 2024، لیو جیون، کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر، لەمیانی کۆڕبەندی مێپس گوتی: بە کردنەوەی دانیشتنەکان و ئاستی کەسە گرنگەکان کە تێیدا بەشداربوون، زۆر سەرسام بووم و لێدوانەکانیان کاریگەری لەسەر بڕیارەکان هەیە.
کونسوڵی گشتی چین گوتی: ئێستا دەبینین گرژی و جەنگ لە غەززە و ئۆکرانیا بەردەوامن، هەروەها ئیدارەیەکی نوێ لە ئەمەریکا هەیە و جۆرێک لە گومان لەسەر سەقامگیری و ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بووە، بڕوام وایە ئەم کۆڕبەندە زۆر گرنگە و لەمە گرنگتر نییە.
لیو جیون ئاماژەی بەوە کرد کە دەتوانی بپرسی، دەکرێت چین چ ڕۆڵێك بگێڕێت، گوتی: بڕوامان وایە دەتوانین ڕۆڵێکی گرنگ بۆ جەنگی غەززە بگێڕین، چەند جارێك چین لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاگرتنی قەیران و جەنگ و کوشتنی لە غەززە پێشنیاز کردووە، نەک تەنیا لە چوارچێوەی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەڵکو نێردەی تایبەتمان بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و ئەو سەرقاڵی دانووستانەکانی ئاشتییە."