%75 به‌شدارانی راپرسییه‌ك له‌گه‌ڵ نه‌مانی مه‌راسیمی پرسەدان
راپرسییه‌كی سۆشیال میدیای كوردستان24

K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی 300 مامۆستای ئاینی له هه‌رێمی كوردستان داوایان كرد مه‌راسیمی پرسه بۆ كه‌سانه‌ی كۆچی دواییانكردووه، نه‌مێنێت، په‌یجی كوردستان24، كه خاوه‌نی نزیكه‌ی دوو ملیۆن فانه، راپرسییه‌كی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی سۆشیال میدیای كوردستان24، كه نزیكه‌ی 40 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌شداریان تێدا كردبوو، %75ی به‌شداربووان له‌گه‌ڵ نه‌مانی پرسه بوون و ته‌نیا %25ی به‌شداربووان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی بوون.

له‌و باره‌یه‌وه، 300 مامۆستای ئاینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند، پرسه دەبێتە ھۆی بارگرانییەكی زۆر لەسەر ھاووڵاتییان، لەكاتێكدا ئەسڵی پرسە ئەوەیە، كه باری سەرشانی خاوەن پرسەكە سووك بكرێت، چەندین جاریش لەرێگای چوون بۆ پرسە كارەساتی گەورە روویداوە.
ئه‌و مامۆستا ئاینیانه داوایانكردووه، دوای تەواوبوونی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دانانی پرسە هەر بەیەكجاری لە ھەرێمی كوردستان قەدەغە بكرێت، ئیتر دانانی پرسە بەم شێوەیە لەهەرێمی کوردستان کۆتایی بێت.