ئه‌مه‌ریكا: بوونی نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە دیالۆگی نێوان ئەمریکا و عێراق گرنگە
مۆرۆگان ئۆرتاگۆس: هه‌ڕه‌شه‌ی داعش به‌رده‌وامه
K24- هه‌ولێر:
مۆرگان ئۆرتاگۆس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا تایبەت بە کوردستان٢٤ رایگەیاند: بوونی نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق گرنگە و لە ساڵانی رابردوودا سەلمێنراوە، ئەو کاتەی کە ھەمووان پێکەوەن کاری زۆر باش ئەنجامدراون.
جه‌ختیشی كرده‌وه، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا كه دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو، به‌رهه‌مدار و ئه‌رێنی بوو.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا لەناوبردنی خەلافەتەکەی داعش بۆ ھەبوونی ھەماھەنگی باشی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی گه‌ڕانده‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه، پابه‌ندین به له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی داعش له عێراق.
گوتیشی: ده‌مانه‌وێت دیموكراسی له عێراق گه‌شه بكات و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكاش له‌و پێناوه‌دا خوێنی خۆیان له عێراق رژاندووه.
H.B