سەرۆک وەزیران پیرۆزیایی جەژنی ڕۆژییێن ئێزی لە ئێزدیانی کوردستان و جیهان دەکات

سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی
سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی

سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی بە بۆنەی جەژنی ڕۆژیی ئێزی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاووڵاتییانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان دەکات و دەڵێت: هیوادارم بە خێر و خۆشی و ئارامی ڕۆژانی جەژن بەسەر بەرن.

هەر لە پەیامەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتکردنی خوشک و برایانی ئێزدی و هەموو چین و تو‌ێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بە ئەرکی سەرەکی خۆی دەزانێت و پابەندبوونی خۆی بۆ بەهێزکردنی کولتووری پێکەوە ژیانی دووپات دەکاتەوە.

ئەمەش دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی-یە:

پیرۆزباھییێن گەرم ئاراستەی خووشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و جیهانێ دکەم و جەژنا ڕۆژییێن ئێزی ل وان پیرۆز دکەم . ھیڤیدارم ب خێر و خوەشی و تەناهی ڕۆژێن جەژنێ ببورینن.

حکومەتا هەرێما کوردستانێ، خزمەتکرنا خووشک و برایێن ئێزیدی و هەموو تەخ و چینێن جڤاکا کوردستانێ ب ئەرکێ سەرەکییێ خوە دزانیت و پێگیریبوونا خوە ب بهێزکرنا کلتوورێ پێکڤەژیانێ دوپات دکەتەڤە.

جەژنا ڕۆژییێن ئێزی پیرۆز بیت و هەرتم شاد بن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ