نەتەوە یەکگرتووەکان: 948 پەنابەری سووری لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت؛ لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە 948 پەنابەری سووری لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان.

ئاژانسی کاروباری پەنابەرانی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردووەتەوە، لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەدەوە لە 8ـی کانوونی یەکەمی مانگی ڕابردوو، 948 پەنابەری سووری نیشتەجێی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی دەروازی فیشخاپوورەوە گەڕاونەتەوە سووریا، کە لەو ژمارەیە 105 یان وەک پەنابەر لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان وەک پەنابەر تۆمارکرابوون.

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەش کردووە؛ لەسێ هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی 35 هەزار پەنابەر سووری کە لای نەتەوە یەکگرتووەکان وەک پەنابەر تۆمارکرابوون، لە وڵاتانی دیکەوە بەشێوەی ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە سووریا.