جۆرجینا وێنەیەکی خۆی و منداڵەکانی بڵاودەکاتەوە
رووبەرێکی زۆری ماڵەکەیانیان تایبەت کردووە بۆ منداڵەکانیان
جۆرجینا رۆدریگێز خۆشەویستەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ وێنەیەکی خۆی و چوار منداڵەکانی لە ماڵەکەی بڵاوکردەوە و کە رووبەرێکی زۆر تایبەت کراوە بە یاریی منداڵان بۆ منداڵەکانی.
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا بریاریدا کە شارێکی یاریی بچوک لە حەوشەی ماڵەکەی خۆیدا لە شاری تۆرین بۆ منداڵەکانی دروست بکات و وەکو لە وێنەکەدا دیارە جۆرجینای خۆشەویستی لەگەڵ هەر چوار منداڵەکانی سەرقالی یاریکردنن.
جۆرجینا خۆی تەنها خاوەنی منداڵێکە بە ناوی ئالانا مارتینا و ئەوانی دیکەش دایکیان نادیارە بە ناوەکانی کریستیانۆ جۆنیۆر، ئیڤا و ماتیۆ.