بڕیاری حكومه‌ت یه‌كێتی به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش ده‌كات
چاودێرێكی سیاسی: یەكێتی دوای كۆنگرەش نەیتوانیوە لە فرە ھەڵوێستی و فرە بڕیاری جاران رزگاری بێت
K24- هه‌ولێر:
یەكێتی بەسەر دوو بەرەدا دابەش بووە، ئەمەش دوای ئەوەی بەشێكیان پشتیوانی لە بڕیارەكانی حكومەت و تیمی یەكێتی لە حكومەت دەكەن، لەولاشەوە چەند كەسێكی دیكە دژی بڕیارەكانی حكومەت كە یەكێتی خۆی تێیدا بەشدارە دەوەستنەوە.
له‌م باره‌شه‌وه چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەكەن، ئەمە دەرخەری ئەوەیە، یەكێتی دوای كۆنگرەش نەیتوانیوە لە فرە ھەڵوێستی و فرە بڕیاری جاران رزگاری بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان لە دوایین كۆبوونەوەی خۆیدا، بە كۆی دەنگ بڕیاری راگرتنی تەمویلی وەزارەتەكانی بە رێژەی 21%ی تەنیا بۆ ئەم مانگە راگرت، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانرێ مووچە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بكرێت.
H.B