دۆرتمۆند بە فەرمی مۆنیێ گواستەوە ریزەکانی
گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار وەرزە
تۆماس مۆنیێ بەرگریکاری بەلجیکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بە شێوەیەکی فەرمی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیاوە کرد.
ماڵپەری فەرمی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بڵاویکردووە دوای ئەوەی زانیان توماس مونیێ بەرگریکاری بەلجیکی شازادەکان گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا نوێ ناکاتەوە، پەیوەندیان بەم یاریزانەوە کرد و دواجار لەگەڵی گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بۆ ماوەی چوار وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەیان لەبەر دەکات.
مۆنیێ لە ساڵی 2014ـەوە لە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا یاریی دەکات و لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری لە 198 یاریی کردووە و بەرهەمەکەشی 20 گۆڵ و هەروەها 22 ئاسیست بوو.