منداڵێک لە دایک دەبێت دەست و قاچی نییە
یەکێکە لە دەگمەنترین حاڵەتەکان
K24- هەولێر:
لە هیندستان، منداڵێک لە دایک دەبێت کە نە دەستی هەیە و نە قاچ.
ئەو حاڵەتە یەکێکە لە دەگمەنترین حاڵەتەکانی لە دایکبوون و بە تێترا ئامێلیا ناسراوە کە تێیدا منداڵەکە جیا لەوەی دەست و قاچی نییە، کۆئەندامی زاوزێش بەشێوەیەکی تەندروست کار ناکات.
هۆکاری ئەم حاڵەتەش، بازدانی جینی WNT3ـە کە بەشێوەیەکی ناڕێک بازدانەکە روودەدات.
لەم حاڵەتانە، زۆرجار ماوەیەکی کەم دوای لەدایکبوونیان، منداڵەکان گیان لەدەست دەدەن.