نهێنی نوێکردنەوەی گرێبەستی داڤید لویز ئاشکرا بوو

هیچ کەس نەیویستووە گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە، بەڵام

نهێنی نوێکردنەوەی گرێبەستی داڤید لویز ئاشکرا بوو

داڤید لویز، بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بە هۆی ئاستە خراپەکەی چاوەڕێ دەکرا دوایین وەرزی بێت لەگەڵ ئارسێناڵ و گرێبەستەکەی نوێ نەکرێتەوە، بەڵام دواخار کارگێری یانە لەندەنیەکە گرێبەستەکەی نوێ کردەوە و نهێنیەکەش ئەوەبووە کە ئەو بەرگریکارە بە شێوەیەکی بەرچاو لە موچەکەی کەمکردووەتەوە.

ماڵپەری تەلەگرافی ئینگلیزی بڵاویکردووە، سەرەتا هەموو کەسێک چاوەڕێ دەکرد گرێبەستی بەرگریکارە بەڕازیلیەکەی گەنەرز بە هۆی ئەو ئاستە خراپەی کە پێشکەش کردبوو نوێنەکرێتەوە و یەکەم یاریزانیش بێت بەڕێ بکرێت، بەڵام هەفتەی رابردوو بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو هەواڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بڵاوکرایەوە و هەموو هاندەرانی ئەو یانەیەی شۆک کرد، بەڵام نهێنی ئەم پرۆژەیە ئەوە بووە کە ئەو یاریزانە لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەڕێنەکردنی، رێژەیەکی بەرچاو لە موچەکەی خۆی کەمکردووەتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە میکێل ئارتێتا بەرێوەبەری هونەری یانە لەندەنیەکە ئەو مەرجەشی بۆ لویز داناوە کە لەوانەیە وەرزی داهاتوو زۆر بە کەمی یاریی پێ بکرێت و یاریزانەکە بەم مەرجەش رازی بووە. داڤید لویز پێشتر موچەی 120.000 پاوەند بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا موچە نوێیەکەی ئاشکرا نەکراوە.