ئالێکساندەر نۆبل بە فەرمی پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد

دەیەوێت رکابەری مانوێل نۆیەر بکات

ئالێکساندەر نۆبل گۆڵپاریزی نوێ یانەی بایرن میونشن بە سەرکەوتوویی بەشداری لە پشکنینە پزیشکیەکانی ئەو یانەیە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ ئالێکساندەر نۆبل گۆڵپارێزی پێشووی یانەی شاڵکەی وڵاتەکەی پاش ئەوەی شەش مانگ لەمەوبەر گرێبەستی لەگەڵ کرا، ئەمڕۆ دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵ بەشداری لە پشکنینە پزیشکیەکانی یانەکەی کرد و بە فەرمی پەیوەندی بە یانە نوێیەکەوە کرد.

نۆبلی 23 ساڵ لە ساڵی 2015 لە پادێربۆرنەوە پەیوەندی بە شاڵکێ کرد و لەو ماوەیە لەسەرجەم خوڵ وپاڵەوانتیەکان لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 53 یاریی کرد و 16 کلین شیتی هەبوو و هەروەها 76 گۆڵی لێکراوە.