له‌ یه‌ك رۆژدا 12 كه‌س له‌ شاره‌دێی هه‌ریر تووشی كۆرۆنا بوون

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی هه‌ریر هۆكاره‌كان ده‌خاته‌ روو

K24- هه‌ولێر:

شاره‌دێی ھەریر سەر بەقەزای شەقڵاوە لەسنووری پاریزگای ھەولێر لەدەسپێکی قۆناخی کۆڤید 19 تەنھا 4 حاڵەتی لێ تۆمارکرابوو، بەڵام دوای ئه‌وه‌ی لەیەك رۆژدا توشبوونی 12 کەسی دیکە بەڤایرۆسه‌كه‌ راگه‌یه‌ندرا، نیگەرانی زۆری لەنێو دانیشتوان و بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی ناوچەکە دروستکردووه‌.

سەبارەت بە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەش کاروان کەریمخان، بەڕێوەبەری شارەدێی ھەریر گومان لە پەیڕەوکردنی نەریتە ‌کۆمەڵایەتیەکان دەکات و دشڵێت، به‌شێك له‌ هۆكاره‌كه‌ی بۆ پابه‌ندنه‌بوونه‌ به‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی.

شارەدێی ھەریر سەربەقەزای شەقڵاوەیە لە سنووری پارێزگای ھەولێر و ژمارەی دانیشتوانی سەنتەری شارەدێیەکە نزیکەی ٢٤ ھەزارکەسە و لەگەل (50) گوند و ئاواییەکانیشی نزیکەی 42 ھەزار کەس دەبێت، پێشتر کەمترن توشبووی کۆڤید19 ی لێ تۆمارکرابوو کە تەنھا (4)کەس بوون، بەڵام بەتوشبوونی (12)کەسی دیکەکۆی تووشبوانی بەرزبۆتەوە بۆ 16 کەس.

H.B