خەلیلزاد بۆ ئێران: ئەمەریکا گورزی سەربازیتان لێ بوەشێنێت، فریای وەڵامدانەوە ناکەون

باڵیۆزێکی پێشووتری ئەمەریکا لە عێراق رایگەیاند، ئەگەر واشنتن گورزی سەربازی لە ئێران بوەشێنێت، تاران فریای وەڵامدانەوە ناکەوێت.
زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئەمەریکا لە عێراق، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ئاماژەی بەوە دا "ئێران هەوڵ دەدات لە ڕێگەی نمایشکردنی وێستگە مووشەکییەکانیەوە، وا نیشانی بدات شەڕکردن لەگەڵی مەترسیدارە، بەڵام ئەگەر ئیدارەی ترەمپ بڕیاری لێدانیان بدات، ئێران فریای وەڵامدانەوەش ناکەوێت."
باڵیۆزی پێشووتری ئەمەریکا لە عێراق باسی لەوەش کردووە "ئامۆژگاریی ئێران دەکەم دانوستان بکەن، چونکە ئەوە ڕێگە ژیرانەکەیە، بە پێچەوانەوە خراپ بۆیان دەکەوێتەوە."
Tehran has released a video of a large underground missile base. The intention clearly is to convince @realDonaldTrump that a war with Iran would be risky because it has the ability to survive an initial attack and still to hit targets near and far.
— Zalmay Khalilzad (@realZalmayMK) March 29, 2025
But can Iran's command and…
محەممەد ساڵح سدیقیان، بەرێوەبەری ناوەندی عەرەبی بۆ لێکۆڵینەوەکانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکای بڵاوکردەوە و دەڵێت: بەبێ دەستکاریکردن وەرگێڕدراوەتە.
ترەمپ لە نامەکەیدا سەرباری ستایشی عەلی خامنەیی، باسی لەوە کردووە، ئەم نامەیە دەنێرێت لەپێناو کردنەوەی دەروازەی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتتن و تەهران. دەشڵێت: ئێستە دەرفەتێکی مێژووی لەبەردەستی ئەمەریکا و ئێراندایە، با ڕابردوو لەبیر بکەین و لاپەڕەیەکی نوێ لە هاوکاری و هەماهەنگی هەڵبدەینەوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەمەریکا ئامادەیە هەنگاوی گەورە بۆ سەقامگیریی بنێت، لەپێناو بەرژوەندیی گشتی ئامادەین سزاکانی سەر ئێران هەڵگرین و هاوکاری دارایتان بکەین، بەڵام ئاگاداریشتان دەکەمەوە، گەر ئەم داوایە ڕەتبکەنەوە و ئاشتی وەلاوەبنێن، هەروەها بەردەوام بن لە هاوکاریی گرووپە تیرۆریستییەکان، ئێمە دەستەوەستان نابین و شتی باش ڕوونادات."
بۆ خوێندنەوەی دەقی نامەکەی ترەمپ: لێرە کلیک بکە