ئیسرائیل ڕێگەی نەدا دوو پەرلەمانتاری بەریتانیا بچنە وڵاتەکەی
میدیا بەریتانیاییەکان بڵاویان کردووەتەوە، دوو ئەندام پەرلەمانی وڵاتەکەیان سەر بە پارتی کرێکاران، سەردانی ئیسرائیلیان کردووە، بەڵام لە فڕۆکەخانە ڕیگەیان پێ نەدراوە، بچنە نێو ئەو وڵاتە و دیپۆرت کراونەتەوە.
یەکشەممە 6ـی نیسانی 2025، دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، ئەمە بە تەواوی قبووڵ نەکراوە، بە توندی ئیدانهی ئەو مامەڵەیهی ئیسرائیل و دەستگیرکردنی ئەو دوو ئەندام پەرلەمانە دەکەن.
هەروەها ئاماژەشی دا، پەیوەندییی بە حکوومەتی ئیسرائیل کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، ئەمە مامەڵەیەکی گونجاو نییە لەگەڵ پهرلهمانتارانی بهریتانیا. جەختیشی کردووەتهوه، لەگەڵ ئەو ئەندام پەرلەمانە له پەیوەندییدان.
گوتیشی: هەڵوێسی بەریتانیا لە بارەی ئاگربەستی غەززە ئاشکرایە، کە دەیەوێت بە زووترین كات دانوستانەکان دەست پێبکاتەوە و خوێنڕشتن رابگیرێت و بارمته و دیلەکان ئازاد بکرێن.
ئەو دوو ئەندام پەرلەمانە لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوه کردووە، بهم مامهڵه چاوەڕواننەکراوەی ئسیرائیل شۆک بوونە.
لای خۆشیەوە وەزارەتی ناوخۆی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئاگادری هیچ شاندێکی بەریتانیا نین کە سەردانی وڵاتەکەیانی کردبێت، ئەو کەسانەی سەردانی ئیسرائیلیان کردووە شاندی فەرمی بەریتانیا نین.
هەروەها ئاماژەشی داوە، ئەو کەسانەی سەردانیان کردووە، نیازیان ئەوە بووە زانیاریی نهێنی لەسەر ئاسایشیی ئیسرائیل و ڕق لە بەرانبەر ئیسرائیل کۆ بکەنەوە.