سمێڵی باڵیۆزی ئەمەریكا لە كۆریای باشوور هەرا دەنێتەوە

ناچار بوو بیانتاشێت

K24- هەولێر:

چەند رۆژێکە سمێڵەكانی ھاری ھاریس، باڵیۆزی ئەمریکا لە سیئۆڵی پایتەختی كۆریای باشوور مشتومرێکی زۆر ناوەتەوە، دواجار باڵیۆزی ئەمەریکا ناچار بوو سمێڵەکانی بتاشێت.

ھاری ھاریس، باڵیۆزی ئەمەریکا لە سیئۆل رەخنەی ئەوەی لێدەگیرا، کە بەو سمێڵانەیەوە داگیرکاری و ئیستیعماری ژاپۆنیەکانی بیری خەڵکی سیئۆل دەھێنایەوە، کە لە ساڵانی ١٩١٠ تا ١٩٤٥ لەژێر داگیرکاری ژاپۆندا بوون.

چەند رۆژێکە ئەو سمێڵەی ھاریس وەك سیفەتی کۆڵۆنیالیزم دەدرێتە پاڵ نوێنەری ئەمەریکا لە کۆریای باشوور.

ئەمڕۆ لەگەڵ یەکێك لە راوێژکارەکانی دەچێتە سەرتاشخانەیەکی سیئۆل و سمێڵەکانی دەتاشێ و خۆی لێیان رزگار دەکات.

ھاریس دەڵێت: پێشتر کە دەمامکم دەبەست سمێڵەکەم بێزاری دەکردم و زۆریش گەمام ئەبووم. بەڵام ئێستا ھەم گەنج بوومەتەوە و ھەم فێنکتر بوومەتەوە و ماسکەکەشم بە ئیسراحەت دەبەستم.

H.B