یاریزانێکی مەدرید تووشی کۆرۆنا بوو

ئەگەر هەیە یاری مەدرید و سیتی ئەنجام نەدرێت

K24- هەولێر:

بەهۆی تووشبوونی یاریزانێکی ریاڵ مەدرید بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەگەری هەیە یاری نێوان ریال مەدرید و مانجستەر سیتی نەکرێت.

ماریانۆ دیاز دوێنێ دووشەممە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماڵەکەی خۆی کەرەنتینە کرد.

ریال مەدرید لەبارەی تووشبوونی یاریزانەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ماریانۆ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام تەندروستی باشە و رێکارەکان گیراونەتەبەر.

ئەو یاریزانە بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا بەشداریی یاری یانەکەی بەرامبەر بە سیتی  ناکات، ئەگەریش هەیە، یارییەکە کە بڕیارە حەوتی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت، هەڵبوەشێنرێتەوە.