باڵابه‌رزه‌كان زیاتر تووشی كۆرۆنا ده‌بن
ئه‌وانه‌ی كه باڵایان بەرزە ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتره
K24 - مینۆسۆتا/ ئه‌مه‌ریكا:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه، ئه‌وانه‌ی كه باڵایان لە 6 پێ (182سانتیمه‌تر) زیاتره ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتره له كه‌سانی دیكه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی، تیمێكی پزیشكی توێژه‌ر كه له‌ناویاندا چه‌ند پسپۆرێكی زانكۆی مانچسته‌ر-ی به‌ریتانیی تێدایه، له راپرسییه‌كدا كه 2000 كه‌سی له‌خۆگرتووه، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی بڕگه‌كانی راپرسییه‌كه‌دا ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، كەوا ئه‌وانه‌ی باڵایان به‌رزتره ئه‌گه‌ری تووشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتره. له توێژینه‌وه‌كه‌دا بۆ دیاریكردنی سیمای كه‌سێتی و ئه‌و كاره‌ی كه‌سه‌كه ده‌یكات و ئاستی بژێویشی له‌خۆگرتووه، كه هه‌مووی رۆڵی باڵا ده‌گێڕن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ته‌له‌گراف، توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه، كه ڤایرۆسه‌كه له هه‌وادا توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌یە، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی باڵا فاكته‌رێك نییه ئه‌گه‌ر ڤایرۆسه‌كه توانای چوونه‌وه‌یه‌ك و هاتووچۆی نه‌بێت له نێو گه‌رده‌كانی هه‌وادا.
ئیڤان كۆنتۆپانتلیس پرۆفیسۆر له زانكۆی مانچسته‌ر ده‌ڵێت: "ئه‌نجامی رووماڵكردنی توێژینه‌وه‌كه له ناو كۆمه‌ڵه‌كاندا ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه په‌یوه‌ندیی نێوان باڵا و دیاریكردنی نه‌خۆشه‌كه، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه گواستنه‌وه‌ی گه‌رده‌كانی هه‌ناسه‌ی نه‌خۆشه‌كه به‌ره‌و خواره‌وه ئامرازێك نه‌بێت، ده‌شێت گواستنه‌وه‌ی گه‌ردی هه‌وا و ته‌پوتۆزی هه‌وا هۆیه‌كه بێت".
توێژینه‌وه‌كه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه گه‌ردی ڤایرۆسه‌كان له‌ناو هه‌ناسه‌ی كه‌سی تووشبوو سووكتره له‌گه‌رده‌كانی هه‌وا؛ بۆیه زیاتر به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌كشێت و به هه‌ڵواسراوی ده‌مێنێته‌وه و هه‌وای جوڵاو زیاتر كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی.
ئه‌و ده‌شڵێت: "راسته دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی (سۆشیال دیستانس) تا ئێستا گرنگه له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ردی ڤایرۆسه‌كه توانای گواستنه‌وه‌ی هه‌یه له‌رێگه‌ی هه‌ناسه‌و كۆكه‌وه".
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ماسك كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌ڵام له خۆپاراستن گرنگتر نییه. له‌هه‌مان كاتدا هه‌واگۆڕكێی ژووری داخراو و شوێنه داخراوه‌كان پێویسته.
به‌پێی راپۆرته‌كه گه‌رده‌كانی كۆكه‌ی مرۆڤ، كه پڕیه‌تی له ڤایرۆس زۆر گه‌وره‌تره له گه‌ردی ته‌پوتۆزی هه‌وا و ده‌توانێت له هه‌وادا زیاتریش بڕوات و سوكتریشه له هه‌وا.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی دۆزیوه‌ته‌وه كه به‌كارهێنانی شوێنی چێشتلێنان (مه‌تبه‌خ) و شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوبه‌ش، رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه به تایبه‌تی له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌ش فرسه‌تی دروستكردووه بۆ تووشبوونی كه‌سه‌كان بەو نه‌خۆشییه به رێژه‌ی 3.6 زیاتر، له‌به‌رامبه‌ردا له به‌ریتانیا 1.6 جار زیاتر.
ڤایرۆسی كۆرۆنا(COVID-19) گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. تا رۆژی 2ی ئاب، زیاتر لە 18 ملیۆن كه‌س له جیهاندا تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوونە و زیاتر له 690 هه‌زار كه‌سیش مردوون.