ئەو سواڵکەرانەی فێڵیان لە هاووڵاتیان دەکرد دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاووڵاتیان دەستگیر کردووە.
یەکشەممە 4ـی ئایاری 2025، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی فێڵکردن بەناوی سواڵکردن لە هاووڵاتیان دەستگیر کردووە، دوو تۆمەتبارەکە لەسەر شەقام شوفێران و هاووڵاتیانیان ڕاگرتووە بە بیانوی ئەوەی کەمدەرامەتن و بەنزینیان لێ بڕاوە یاخود نەخۆشیان هەیە و داوای هاوکارییان لە هاووڵاتیان دەکرد.
پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر کران و ڕادەستی دادگا کران.
پۆلیسی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات نەکەونە ژێر کاریگەریی هەست و سۆزی ئەو جۆرە کەسانە، چونکە ئەوانە فێڵبازن و مەبەستیان تەنیا کۆکردنەوەی پارەیە.