باڵیۆزێکی پێشووی ئیسرائیل لە ئەمەریکا ناتانیاهۆ تۆمەتبار دەکات

مایک هێرزۆگ، باڵیۆزی پێشووی ئیسرائیل لە ئەمەریکا کە تا مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە پۆستەکەی بووە، بنیامین نەتانیاهۆ بەوە تۆمەتبار دەکات دەرفەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعوودیە لە دەست داوە.

هێرزۆگ بە ئاژانسی هەواڵی کانی ڕاگەیاندووە، لەبەر ئەوەی ئیسرائیل پلانی هەیە ئۆپەراسیۆنەکەکانی لە غەززە فراوانتر بکات، پێی وایە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بە ئاراستەی ئاسایی  بوونەوە ناچێت لەگەڵ سعوودیە.

 مایک هێرزۆگ دەڵێت: پێویستە ئیسرائیل ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بکاتە کاری هەرە لەپێشینەی خۆی، پێم وانییە ناتانیاهۆ ئەوەی نەوێ، بەڵام لەوانەیە ئامادە نەبێت باجەکەی بدات، گوتی:  ناتانیاهۆ دەرفەتێکی لەدەست چوو،" هەرچەند دەرفەتەکانی ڕابردووشی لەدەستداوە. 

هێرزۆگ ئاماژە بەوە دەکات، دۆناڵد ترەمپ بە هەڵوێستەکانی ئەمەریکا لە هەڵبژاردن سەرکەوت و ئێستا بەها باڵاکانی ولاتەکەی دەپارێزێت، ئەوەش بەو واتایە دێت کە هەمووان دوای بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکاوەن بە ئیسرائیلیشەوە، بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل دوای بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دێت، پێی وایە ڕێککەوتنێکی نوێ لەبارەی ئازادکردنی بارمتەکان، دەرفەتێکی نوێ دروست دەکات بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ سعوودیە ئاسایی بێتەوە.