پوتن: دوو دەوڵەتی فەڵەستین و ئیسرائیل تاکە چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، دوو دەوڵەتی فەڵەستین و ئیسرائیل تاکە چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. گوتیشی: لە نزیکەوە چاودێریی ڕووداوە ناخهەژێنەکانی فەڵەستین دەکەن.

شەممە 10ـی ئایاری 2025، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لە بارەی بارودۆخی فەڵەستین ڕایگەیاند، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوە خراپتر دەڕوات، ئێمەش پشتگیری ڕاگەیاندنی دوو دەوڵەتی فەڵەستین و ئیسرائیل دەکەین و بەچارەسەری دەزانین.

هەروەها گوتیشی: چاودێری ڕووداوە ناخهەژێنەکانی فەڵەستین دەکەین و هەوڵ دەدەین لە داهاتوودا هاوکاری پێشکەش بکەین.

سەرۆکی ڕووسیا باسی لەوەش کرد، وڵاتەکەی بە گرنگەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ فەڵەستین و هاووڵاتییەکانی. گوتیشی: ئەو دوو وڵاتە پەیوەندییەکی هاوڕێیانەوە لە نێوانیاندا هەیە.

چارەسەری دوو دەوڵەتی، لەسەر بنەمای ئەوەیە ئیسرائیل فەڵەستین و بەیەکەوە بژین، واتە دەوڵەتی فەڵەستین لە تەنیشت دەوڵەتی ئیسرائیل، کە لە بڕیارنامەی 242ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، دوای شەڕی ساڵی 1967 و کۆنترۆڵکردنی خاکی فەڵەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە، پەسەند کرا.