عێراق ده‌یه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات
پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی به سیاسی كردووه
K24- هه‌ولێر:
شارەزایانی دەستووری و چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن: عێراق پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانی به سیاسی كردووه و ئه‌و مافه‌ی به‌خۆی ده‌دات بۆ هه‌رێمی كوردستان به ره‌وا نابینێت.
له‌مباره‌یه‌وه رێبین سه‌لام، پسپۆری ده‌ستووری جه‌خت ده‌كاته‌وه، عێراق دەیەوێت لە دەەرەوەی دەستوور مامەڵە بكات.
له‌كاتێكیشدا حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەپێناو دابینكردنی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان و شایستە داراییەكانی ھەرێم، ھەموو ئه‌و مه‌رجانه‌ی حكومەتی عێراقی قبووڵ كردووه، كە لە چوارچێوەی دەستووردان.
سه‌باره‌ت به‌مه‌ش ھەندرێن شێخ راغب، ئەندامی سەكردایەتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەڵێت: كێشەی مووچە درووستكراوە و ئامانجی سیاسی لە پشتەوه‌یه.
لەماوەی رابردوودا چەندین جار شاندی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد، لەگەڵ كابینەكەی عەبدولمەھدی و كابینە تازەكەی كازمیش گفتوگۆی كردووه و له دوایین كۆبوونه‌وه‌شدا لێكتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا راگه‌یه‌ندرا، بەڵام ھێشتا نەگەیشتوونەتە رێكەوتنی كۆتایی.
H.B