هەناردەی نەوتی عێراق دادەبەزێت

لەسەرەتای ئەم مانگەوە رووی لە دابەزین كردووە

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی نوێترین داتاکانی گواستنەوە سەرچاوەکانی تایبەت بە کەرتی نەوت هەناردەی عێراق دابەیوە.

هەناردەی دووەم وڵاتی ئه‌ندامی رێکخراوی ئۆپێک لە سەرەتای مانگی ئابەوە داکەوتووە، ئەوەش ئاماژەیە بەوەی عێراق پابەندی رێککەوتنی رێکخراوی ئۆپێک دەبێت.

بەپێی داتاکانی پێترۆ لۆجێستیکس، کە چاودێری کەشتییە نەوت هەڵگرەکان دەکات، هەناردەی نەوتی کێڵگەکانی باشووری عێراق تاوەکو 25 مانگی ئاب 2 ملیۆن و 630 هەزار بەرمیل نەوت بووە.

ئەمە لەکاتێکدا بۆ هاوسەنگکردنەوەی بازاڕ کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی، رێکخراوی ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی لە ئۆپێک پڵەس رێککەوتن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان دابەزاند، بەڵام عێراق بە تەواوی پابەندی رێککەوتنەکە نەبوو، هه‌ربۆیە پەیمانیدا لە مانگی ئابەوە ئاستی بەرهەمهێنان 400 هەزار بەرمیل نەوتی دیکە رۆژانە کەمبکاتەوە، بەوەش قەرەبووی ئەو زیادەی بەرهەمهێنانەی سێ مانگی رابردووی دەکاتەوە.