ژمارەی قوربانییانی ئیسرائیل گەیشتە زیاتر لە 400 کەس

دووشەممە 16ـی حوزەیرانی 2025، ڕۆژنامەی جیرۆزالیم پۆست بڵاوی کردووەتەوە، ژمارەی قوربانییانی ئیسرائیل بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئێران گەیشتە زیاتر لە 400 کەس.

هەروەها ئاماژەشی داوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ تەرمی دوو هاووڵاتی لە ژێر داروپەردووی باڵاخانەکان دەرهێنران، ژمارەی کوژراوان بۆ  16 کەس بەرزبووە و 390 کەسی دیکەش برینداربوونە.

هاوکات تیمەکانی فڕیاگوزاری ئیسرائیل لە گەڕان بەدوای تەرمەکانی ژێر دارپەردووی باڵەخانەکان بەردەوامن، کە بەهۆی هێرشەکانی ئێران خاپوور کراون.

ناکۆکییەکانی ئێران و ئیسرائیل پێی ناوتە ڕۆژی چوارەم و ڕۆژانە بە بەردەوامی هێرش دەکەنە سەر یەکتر.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کتوپڕ هێرشی کردە سەر دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران و ئۆپەراسیۆنی "هەستانەوەی شێر"ـی ڕاگەیاند.

هاوکات ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئەپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆی 3"ـی ڕاگەیاند، کە تاوەکوو ئێستا چەندین جار هێرشی مووشەکی و درۆنی کردووتە سەر ئیسرائیل.