پیسکۆڤ: له گەڕی دانوستانەکانی داهاتوو لەگەڵ ئۆکرانیا موعجیزه ڕوو نادات
گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی کڕێملن ڕایگەیاند، لە گەڕی داهاتوو دانوستانەکان لەگەڵ ئۆکرانیا چاوەڕێی هیچ موعجیزەیەک نەبن، هاوکات ڕەتی کردەوە باس لە کات و شوێنی بەڕێوەچوونی دانوستانەکان بکات.
سێشەممە 22ـی تەممووزی 2025، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرێملن) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: لە دۆخێکی ئاوادا، هیچ هۆکارێک نییە، تاوەکوو پێشبینی لهم شێوهیه بکەم، لە دانوستانەکانی داهاتوو لەگەڵ ئۆکرانیا موعجیزە ڕوو بدات.
باسی لەوەش کردووە، ئەوان بە دوای بەرژەوەندی وڵاتن، هاوکات دەیانەوێت ئەو ئامانجانەی خۆیان کە لە سەرەتای جەنگەکە دەستنیشانیان کردووە بۆ بەرژەوەندیی وڵات بەدەست بهێنن.
لەبارەی گەڕی داهاتووی دانوستانەکان ئاماژەی دا، بەر لە بەڕێوەچوونی دانوستانەکان زۆر بوار هەیە دهبێت کاری لەسەر بکرێت. هاوکات هیچ لێدوانێکی لەبارەی کات و شوێنی دانوستانەکان نەدا.
دووشەممە، 21ـی تەممووزی 2025، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان لەگەڵ ڕووسیا لە ئیستانبوڵ بەڕێوە دەچێت.