كریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبەڕووی هێڵی بەرگری كوڕە كوردێك دەبێتەوە

تیروپشكی چامپیۆنزلیگی ئاسیای 2 راكێشرا

تیروپشكی (چامپیۆنزلیگی ئاسیا 2) راكێشرا، یانەی زەورا تاكە نوێنەرەكەی عێراق رووبەڕووی یانەی نەسری سعوودیە دەبێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 15 ئابی 2025، تیروپشكی چامپیۆنزلیگی ئاسیا بۆ ئاستی دووەم بە بەشداریی 16 یانە راكێشرا، یانەی زەورا كەوتە كۆمەڵەی سێیەم و هاوشانی نەسری سعوودیە، ئیستقلولی تاجیكستانی و گوای هیندی یاریی دەكات.
لە كۆمەڵەی یەكەم، یانەكانی ئەهلی قەتەری، ئاندیۆنی ئۆزبەكیستان، ئاركەداگی توركمنستان و خالدیەی بەحرێنی رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.
لە كۆمەڵەی دووەم، وەسلی ئیماراتی، ئیستقلالی ئێران، محەریقی بەحرێنی و وەحداتی ئوردنی بەیەك دەگەن.
یانەكانی سێباهانی ئێرانی، حوسێنی ئوردن، مۆهانی هیندی و ئاهالی توركمنستان كەوتوونەتە كۆمەڵەی چوارەم.
بە گوێرەی میدیایەكانی عەرەبی، زەحمەتە كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ رووبەڕبوونەوەی زەورا لەگەڵ نەسر گەشتی بەغدا بكات، بەوپێیەی وەرزی رابردووش كاتێك شورتە و نەسر لە بەغدا رووبەڕووی یەكتر بوونەوە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دوایین ساتەكان سەردانیكردنی بۆ بەغدا رەتكردەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەكان، كریستیانۆ ترسی لە دۆخی ئەمنی عێراق هەیە و وەرزی رابردووش لەگەڵ یانەكەی بۆ چامپیۆنزلیگی ئاسیا گەشتی ئێرانی نەكردووە.