دایکانی ئاشتی: پێویستە زمانی کوردی بکرێتە زمانی فەرمی

دایکانی ئاشتی داوا دەکەن زمانی کوردی وەک پێشینەیەک بۆ چارەسەری پرسی کورد قبووڵ بکرێت.

ئەمڕۆ هەینی، 22ـی ئابی 2025، ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، جەختیان لەوە کردەوە، پێویستە خوێن ڕشتن ڕابگیرێت و زمانی کوردیش بکرێتە فەرمی.

 نەزاهەت تەکە ڕایگەیاند: ئەگەر من ناسنامە یان زمانم نەبێت، ئەوا بوونی من هێشتا قبووڵ نییە، ئەگەر بڕیارە پرسی کورد چارەسەر بکرێت، پێویستە پێش هەموو شتێک زمانی دایک زمانی فەرمی و زمانی پەروەردە بێت.

 هەروەها داوای لە نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کرد، دڵسۆزی نیشان بدات.

هاوکات سوڵتان بۆزکوڕت گوتی: دەوڵەتێکمان دەوێت کە دان بە دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤدا بنێت.

لەلای خۆیەوە حەوا کران ئاماژەی بەوە کرد، دادپەروەری و دیموکراسیمان ده وێت، له خه باتی ڕاگرتنی خوێنڕشتندا به رپرسیارێتی دایکان به جێ ده هێنین.

دایکانی ئاشتی کێنە؟

دایکانی ئاشتی دەستەواژەیەکە بۆ دایکانی چەکدارانی پەکەکە و بەشێک لە دایکانی سەربازی تورکیاش بەکاردەهێندرێت و ئامانجیان ڕاگرتنی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیایە.

 
Fly Erbil Advertisment