سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان: پێویستە يهكڕیز و يه‌كهه‌ڵوێست رووبه‌ڕووى ئه‌م دۆخه هه‌ستياره ببینەوە
دەقی راگەیەندراوی کۆبوونەوەی سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركۆمارى عێراق
K24 - هەولێر
سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا رایانگەیاند "بۆ تێپه‌راندنى ئه‌م دۆخه سه‌خته و پاراستنى بهرژوهندييهكانى خه‌ڵكى كوردستان، پێويسته سه‌رجه‌م لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان توانايان يه‌ك بخه‌ن و يهكڕێز و يه‌كهه‌ڵوێست رووبه‌ڕووى ئه‌م دۆخه هه‌ستياره و ئه‌گه‌ره‌كانى داهاتوو ببنه‌وه.
هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە دۆخی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پشتیوانیی هەرێمی کوردستان بۆ هەنگاوەکانی حکومەت و دامەزراوە دەستوورییە فیدراڵییەکان دوپاتکرایەوە. لەگەڵ پشتيوانيى بۆ زه‌مينه‌سازى بۆ هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتووانه له عێراق.
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ناوچە کێشەلەسەرەکان و جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140ـی ده‌ستوورى عێراق، "ئاماده‌بووان هاوهه‌ڵوێست بوون له‌سه‌ر به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌كانى ئه‌و ناوچانه و پاراستنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان و گه‌ره‌نتيكردنى كه‌شێكى له‌بارى پێكه‌وه‌ژيان له‌و ناوچانه".
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونهكە بوو، تيايدا باسى ئه‌و كێشه و گرفتانه كرا كه وه‌ك هه‌موو جيهان له ده‌ره‌نجامى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانييه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌تايبه‌تى كێشه و قه‌يرانى دارايى. كۆبوونه‌وه جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه بۆ تێپه‌راندنى ئه‌م دۆخه سه‌خته و پاراستنى بهرژوهندييهكانى خه‌ڵكى كوردستان، پێويسته سه‌رجه‌م لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان توانايان يه‌ك بخه‌ن و يه‌كرێز و يه‌كهه‌ڵوێست ڕووبه‌ڕووى ئه‌م دۆخه هه‌ستياره و ئه‌گه‌ره‌كانى داهاتوو ببنه‌وه.
دەقی راگەیەندراوەکە:
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/10/2020 له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵ كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه تايبه‌ت بوو به بارودۆخى عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى. ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق، كۆبوونه‌وه به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و باره قورسه دارايى و ئه‌منى و ته‌ندروستييه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه و پشتيوانيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌ت و دامه‌زراوه ده‌ستوورييه فيدراڵييه‌كان دووپات كرده‌وه بۆ پاراستنى ئاسايش و سهقامگيريى وڵات، به‌تايبه‌تى ڕه‌خساندنى كه‌شێكى سه‌قامگير و له‌بار بۆ كار و ئه‌ركى نوێنه‌رايه‌تيى وڵاتانى دۆست و نێرده نێودهوڵهتييهكان له عێراق.
كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقى تاوتوێ كرد و پشتيوانيى خۆى بۆ زه‌مينه‌سازى بۆ هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتووانه له عێراق ده‌ربڕى. ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و جێبه‌جێكردنى مادده‌ى (140)ى ده‌ستوورى عێراق، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه بوون و ئاماده‌بووان هاوهه‌ڵوێست بوون له‌سه‌ر به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌كانى ئه‌و ناوچانه و پاراستنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان و گه‌ره‌نتيكردنى كه‌شێكى له‌بارى پێكه‌وه‌ژيان له‌و ناوچانه.
كۆبوونه‌وه پشتگيريى خۆى بۆ دوايين ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌وڵێكى گۆڕينى ديموگرافى له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ڕه‌تكرده‌وه و داواى كرد حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق ميكانيزمى ئارامى و ئاسايشى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا و كۆبوونه‌وه پشتيوانيى خۆى بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌رى يه‌كجاره‌كيى كێشه و بابه‌ته هه‌ڵواسراوه‌كان ده‌ربڕى به ئاراسته‌يه‌ك كه تيايدا ماف و شايسته دهستوورييهكانى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى پارێزراو بن.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو، تيايدا باسى ئه‌و كێشه و گرفتانه كرا كه وه‌ك هه‌موو جيهان له ده‌ره‌نجامى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانييه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌تايبه‌تى كێشه و قه‌يرانى دارايى. كۆبوونه‌وه جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه بۆ تێپه‌راندنى ئه‌م دۆخه سه‌خته و پاراستنى بهرژوهندييهكانى خه‌ڵكى كوردستان، پێويسته سه‌رجه‌م لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان توانايان يه‌ك بخه‌ن و يه‌كرێز و يه‌كهه‌ڵوێست ڕووبه‌ڕووى ئه‌م دۆخه هه‌ستياره و ئه‌گه‌ره‌كانى داهاتوو ببنه‌وه. كۆبوونه‌وه شه‌هيدكردنى ئه‌فسه‌رى ئاسايش غازى ساڵح ئاليخانى له سنوورى پارێزگاى دهۆك شه‌رمه‌زار كرد.