ماکرۆن پێشوازی لە هەڵوێستی نوێی ترەمپ لە بەرانبەر ئۆکرانیا دەکات

سەرۆکی فەرەنسا، پێشوازیی هەڵوێستی نوێی سەرۆکی ئەمەریکا لە بەرانبەر ڕووسیا دەکات و ڕایگەیاند، پشتیوانی واشنتن بۆ ئۆکرانیا زۆر گرنگە و دەبێتە پاڵنەر بۆ بەرگریی زیاتر.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لە نیویۆرک لەگەڵ کەناڵی فرانس24 و ڕادیۆی فەرەنسای نێودەوڵەتی (RFI) ڕایگەیاند، گۆڕانی هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی پرسی ئۆکرانیا زۆر گرنگە و "پێشهاتەیەکی نوێی خستووەتەڕوو، چونکە کیێڤ "پێویستی بە کەرەستەی سەربازی و پشتیوانیی ئەمەریکی هەیە."

ماکرۆن گوتیشی: "ئەمە پەیامێکی زۆر ڕوونە لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە کە ڕووسیا بێگومان لاوازتر و بێهێزترە لەوەی زۆر کەس باسیان کردبوو." ئاماژەشی دا، ئەم هەڵوێستە ترەمپ ڕێگە بە ئۆکرانیا دەدات زیاتر بەرگری بکات و تەنانەت خاکەکانیشی وەربگرێتەوە."

سێشەممە 23ی ئەیلوولی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تروس) نووسیبووی: دوای ئەوەی بە تەواوی لێکۆلینەوەم لە دۆخی سەربازی و ئابووری ئۆکرانیا ڕووسیا کرد، بۆم دەرکەوت، بەهۆی ئەو کێشە ئابوورییەی دووچاری ڕووسیا بوویتەوە، ئۆکرانیا بە پشتیوانی یەکێتی ئەورووپا، بتوانێت خاکەکی وەربگرێتەوە، ڕەنگە بتوانێت هێرشی بکات و ناوچەکانی دیکەش بگرێت.