ریکۆردێکی مێژوویی چاوەڕێی سەڵاح دەکات
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئەمشەو دەرفەتی ئەوەی لە پێشە بۆ یەکەمجار بەرامبەر یانەی ئاتالانتای ئیتاڵیا گۆڵ تۆمار بکات، لە کاتێکدا پێشتر چوار جار رووبەڕووی ئەو یانەیە بووەتەوە و هیچ گۆڵێکی نەکردووە.
هێرشبەرەکەی لیڤەرپوول ئەمشەو لە کاتێکدا لەگەڵ یانەکەی لە گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئاتالانتا دەبێتەوە، پێشتر چوار جار بە درێسی هەردوو یانەی فیۆرێنتینا و هەروەها رۆما بەرامبەر ئەو یانەیە یاریی کردووە، بەڵام هیچ کاتێک نەیتوانیوە گۆڵ لەو یانەیە بکات، بۆیە ئەو یاریزانە ئەمشەو ئەو دەرفەتەی لە پێشە بۆ جاری یەکەم لە پێنجەم یارییدا بتوانێت تۆری گۆڵی ئەو یانەیە بهەژێنێت.
سەڵاح لە مێژووی چامپیۆنزلیگ بە درێسی هەر یەک لە یانەکانی بازلی سویسڕی، چێڵسی، رۆما و لیڤەرپوول بەشداری 50 یاریی کردووە و توانیویەتی 23 گۆڵ و 10 پاسی گۆڵ تۆمار بکات.