دادگای سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژانی ڕزگار ئەحمەد دەرکرد

وێنەی، ڕزگار ئەحمەد خەلیفە حەسەن زەنگەنە
وێنەی، ڕزگار ئەحمەد خەلیفە حەسەن زەنگەنە

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی ئۆکتۆبەری 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دادگای تاوانەکانی 3ی سلێمانی، سزای لەسێدارەدانی بۆ دوو تۆمەتبار دەرکرد کە بەکوشتنی ڕزگار ئەحمەد حەسەن، کارمەندی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، تاوانبار کرابوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ شەوی 21ـی کانوونی دووەمی 2024، کاتێک مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارێک بەناوی (ر، ح، ق) چوونە شوێنی مەبەست.

لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە و دەستگیرکردنی تاوانبارە داواکراوەکەدا، تاوانبارێکی دیکە بەناوی (ژ، س، ح) تەقەی لە مەفرەزەکەی پۆلیس کردووە. لە ئەنجامدا، کارمەندی پۆلیس (ڕزگار ئەحمەد حەسەن) کوژرا و ئەفسەرێکی دیکەی هەمان بەش بریندار بوو.

هەرچەندە تاوانباری تەقەکەر (ژ، س، ح) لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتبوو، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

ئەمڕۆش، دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان، دادگای تاوانەکانی 3ی سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ هەردوو تاوانبار (ژ، س، ح) و (ر، ح، ق) دەرکرد.

ڕزگار ئەحمەد خەلیفە حەسەن زەنگەنە، لەساڵی 1980 لەگوندی بنەكەی سەر بەناحیەی قادركەرەم لەناوچەی زەنگەنە لەگەرمیان، لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركەکەیدا کوژرا.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment