په‌رله‌مانی كوردستان پێشهاته‌كانی "تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران" تاووتوێ ده‌كات
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی سه‌رجه‌م په‌ر‌له‌مانتارانی خولی پێنجه‌می كوردستان ده‌كات، كاتژمێر 11ی رۆژی سێشه‌ممه 17/11/2020 به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن.
به گوێره‌ی كارنامه‌ی دیاریكراو، دانیشتنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به گفتوگۆ سه‌باره‌ت به پێشكهاتی په‌سه‌ندكردنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی فیدراڵی و پلانی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌ك له كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ش ئاماژه‌ی بۆ كراوه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت به‌شداری دانیشتنه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 12/11/2020، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پرۆژه یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی، به‌بێ ره‌زامه‌ندی و ده‌نگی نوێنه‌رانی كورد په‌سه‌ند كرد، كه بڕگه‌یه‌كی یاساكه له دژی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانبه‌رانه.

