نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆبوونەوە
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 22ـی کانوونی دووەمی 2026، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له مه‌زڵووم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "له كۆبوونهوهیهکدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا تاوتوێ كران. نێچيرڤان بارزانى جەختی لە به‌رده‌واميى هه‌وڵ و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان بۆ به‌رده‌وامیی ئاگربه‌ست و ڕاگرتنى گرژييه‌كان و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شقدا کرده‌وه. هه‌روه‌ها گرنگيى دابینکردن و پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كانى له سووريایه‌کی یه‌کگرتوودا دووپات كرده‌وه."
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "لاى خۆيه‌وه مه‌زڵووم عه‌بدى، وێڕای خستنه‌ڕووی دوایین پێشهاته‌کانی دۆخه‌که، سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی و خواستیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتییانه‌ی کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای دابینکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد له سووريایه‌كى يهكگرتوودا دووپات کرده‌وه."
مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و کاریگه‌رییان به‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی سووریا و ناوچه‌که به‌گشتی، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.