100 کۆچبەری عێراقی لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە
سبەی هەینی 100 کۆچبەری عێراقی لە لیبیاوە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەگەڕێندرێنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی 2026، ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری کارەکانی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕایگەیاند: یەکەم گەشتی گەڕاندنەوەی کۆچبەران لە لیبیاوە بۆ عێراق سبەی دەست پێ دەکات و لە قۆناغی یەکەمدا 100 کەس دەگەڕێندرێنەوە.
سەحاف بە تۆڕی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە: گەشتی یەکەم بەرەبەیانی سبەی 23ـی کانوونی دووەم دەبێت و ئەو ژمارەی دیکەش کە ماون لە ڕۆژانی داهاتوو دا دەگەڕێندرێنەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، 197کۆچبەر ی دیکە چاوەڕێی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە دەکەن بۆ لای کەسوکاریان.