یونێسکۆ ئامادەیی هاوکاری بۆ ئەندامێتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، 04ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ خالید ئەلعینانی، بهڕێوهبهرى گشتيى نوێی رێكخراوى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ پهروهرده و زانست و ڕۆشنبيرى (UNESCO) کۆبووەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتە روو، لە دیدارەکەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی "پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بهڕێوهبهرى گشتيى یونێسکۆ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست."
وەک ئەوەی لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "بەڕێوهبهرى گشتيى یونێسکۆ، باسی لە پڕۆژەکانیان لە بواری پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکان کرد و ئاماژەی بە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر وەک شوێنەوارێکی مێژوویی و دێرینی جیهانی کرد."
سەرۆکی حکوومەت داوای کرد هەرێمی کوردستان وەک ئەندامێکی بەشدار لە رێکخراوی یونێسکۆ وەربگیرێت و بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوەکەش، ئامادەیی بۆ هەر هاریکاری و هاوئاهەنگیکردنێک لەمبارەیەوە دەربڕی.