لە تاران و بەندەر عەباس دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستران
سوپای پاسداران رایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی چەند تەنێکی نامۆیە لە ئاسمانی تاران کەوتووەتە کار، هاوکات لە بەندەر عەباس دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە و بەرپرسێكی سوپای ئەمریکاش دەڵێت "ئەوەی هەیە بە مانای دەستپێکردنەوەی جەنگ نییە".
کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، سوپای ئەمریکا چەند هێرشێکی کردووەتە سەر بەندەری قیشم و بەندەر عەباسی ئێران، بەڵام سەرچاوەیەکی سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەمە بە مانای دەستپێکردەوەی جەنگ نایەت.
هەروەها سوپای پاسداران بڵاوی کردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی تاران بەرپەرچی چەند تەنێکی نامۆی داوە، لە بەندەر عەباس بۆ دووەمجارە ئەمشە دەنگی چەند تەقینەوەیەک ببیسرێت.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی ئێران لە نزیک گەرووی هورمز بەرپەرچی سێ کەشتی جەنگی ئەمریکیان داوەتەوە و ئێستا کەشتییە ئەمریکییەکان بەرەو دەریای عومان لە پاشەکشێدان.
بە گوتە سەرچاوەکە، هێزەکانی ئێران بە مووشەک و درۆن هێرشیان کردووەتە سەر سێ کەشتییەکە ئەمریکییەکە.